لە خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی هەولێر نەیتوانی بەربەستی موسل ببرێت
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی یانەی هەولێر دووخاڵی گرنگی لە دەستدا كاتێك بەرامبەر یانەی موسل یەكسان بوو.
لە درێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی لە یارییەكی دواخراودا یانەی هەولێر لەسەر یاریگای زانكۆ لە شاری موسل رووبەرووی یانەی موسل بووە،لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی هەولێر لە گێمی یەكەم توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن ودووگۆڵ لە رێگای یاریزان لوئەی سەڵاح تۆماربكەن،ئەم گێمە بەئەنجامی (2-1)گۆڵ بۆبەرژەوەندی یانەی هەولێر كۆتایی هات .لەگێمی دووەمی یاریزانانییانەی موسل چەند هێرشیكیان بردە سەر گۆڵی یانەی هەولێر لە ئەنجامی هێرشەكان بۆسەر گۆڵی یانەی هەولێر یانەی موسل توانی ئەنجامەكە ڕاست بكاتەوە هەردوو یانە بە دووگۆڵ یەكسان بوون.