ڤیا خوازیارە سانچێز و فابریگاس بێن بۆ یانەی كەتەلۆنی
یاریزانی ئیسپانی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی "داڤید ڤیا" ڕایگەیاند خوازیارە ئەستێرەی وڵاتەكەی "سیسیك فابریگاس" ڕوو بكاتە یانەی كەتەلۆنی بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە یانەی كەتەلۆنی یاری بكات .
ڤیا ڕایگەیاند كە خوازیارە ئەستێرەی یانەی ئۆدینیزی ئیتاڵی "سانچێز" بێتە یانەكەیان و وتیشی سانچێز یاریزانێكی لاوی زۆر چاكە و پێویستە بێتە یانەكەیان.
جێگای ئاماژە پێدانە ڤیای تەمەن 29 ساڵ هاوینی پار لە یانەی ڤاڵانسیاوە هات بۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.