پاستۆری دەچێتە بەرشەلۆنە
ئەستێرەی یانەی پالێرمۆی ئیتاڵی "خافیێر پاستۆری" ئەوەی ئاشكراكرد كە بەرپرسی كارەكانی "مارسیلۆ سیمۆنیان " لە گفتوگۆ دایە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی .
ئەستێرەی ئەرجەنتینی ڕایگەیاندووە كە چەند یانەیەك لە هەوڵی بەدەست هێنانی باستۆری دان وەك : ڕیال مەدرید، چێڵسی، مانچیستەر سیتی، پاریس سان جێرمان، ئەیسی میلان، یۆڤانتۆس، ڕۆما، ناپۆلی .
یانەی كەتەلۆنی ئەو گفتوگۆیەی بۆ ئەوە كردووە ئەگەرهاتوو بۆندی یاریزان سانچێز شكستی هێنا ئەو كاتە پەیوەندی بە یاریزان باستۆریەوە دەكەن .
باستۆری ڕایگەیاند تاوەكو ئێستا ڕابردووم نازانم بەڵام بەڕێوبەری كارەكانم لە گفتۆگۆدایە لەگەڵ یانەی كەتەلۆنی و چەند یانەیەكی تر .