نەسڕی ناچێتە مان یونایتد
ڕۆژنامەی گاردیانی ڕایگەیاند كە ڕاهێنەری یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی "ئارسن ڤینگەر" ڕایگەیاندووە كە ئارەزووی هەیە ڕێككەوتنێك ئەنجام بدەن لەگەڵ یاریزانی فەرەنسی "سەمیر نەسڕی" بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی ئەرسیناڵ .
سەمیر نەسڕی ڕایگەیاندووە كە ئەو هیچ ئاگادار نیە لە گفتوگۆكانی یانەی مانچیستەر یونایتد و وتیشی من دەمەوێ بۆند لەگەڵ یانەی ئەرسیناڵ نوێ بكەمەوە و زۆریش خۆشحاڵم لەكەڵ یانەكەم .
لەلایەكی ترەوە ڕاهێنەری یانەی مانچیستەر یونایتدی ئینگلیزی "سێر ئەلێكس فێرگسۆن" ڕایگەیاندووە كە هێشتا هیوای بە نەسڕی ماوە و هەوڵی بەدەستهێنانی دەدا .