خوان ماتا خوازیارە بچێتە لیڤەرپوول
ڕۆژنامەكانی ئینگلتەڕا ڕایانگەیاند كە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی خوازیارە یاریزانی ئیسپانی "خوان ماتا" بهێنێتە ڕیزەكانی خۆی .
ئەگەرچی لیڤەرپوول گرینگی بە ماتا دەدات، بەڵام یاریزانی ناوبراویش خوازیارە لەو یانە ئینگلیزییە یاری بكات و هەرچەندە وەرزی داهاتوو یانەی ناوبراو بەشداری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ناكات بەڵام وەك ماتا دەڵێ یانەی لیڤەرپوول یانەیەكی گەورەیە و من هیواخوازم وەرزی داهاتوو لەو یانەیە یاری بكەم .
جێگای ئاماژە پێدانە ڕۆژنامەكانی ئینگڵتەڕا بڵاویان كردۆتەوە كە یانەی مانچیستەر سیتی ئینگلیزی ڕكابەری سەرەكییە لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول بۆ بەدەست هێنانی یاریزانی ئیسپانی خوان ماتا .