ماركۆ دۆنادیل چووە ناپۆلی
یاریزاوی یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی "ماركۆ دۆنادیل" بە شێوەیەكی فەرمی بۆندی لەگەڵ یانەی ناپۆلی واژوو كرد .
دۆنادیل بۆ ماوەی چوار ساڵ بۆندی لەگەڵ یانەی ناپۆلی واژوو كرد دوای ئەوەی یاریزانی ناوبراو نەیتوانی لەگەڵ یانەكەی ڕێك بكەوێ .
جێگای ئاماژە پێدانە دۆنادیلی تەمەن 28 ساڵ دەرچووی قوتابخانەی میلانە و لەساڵی 2005 چووە ڕیزەكانی یانەی فیۆرێنتینا و یاری بۆ یانەكانی سامپەدۆریا و لیچی و پارما كردووە .