ئینتەر میلان دەستبەرداری ئیتۆ و شنایدەر نابێت

ئینتەر میلان دەستبەرداری ئیتۆ و شنایدەر نابێت
گوڵان / م.پ
بەڕێوبەری وەرزشی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی "ماركۆ بڕانكا" ڕایگەیاند و وتی ئێمە هەرگیز دوو یاریزانی وەكو ئیتۆ و شنایدەر نافرۆشین .
ئیتۆ پێشتر خۆی وا دەرخستبوو كە حەز دەكات بچێتە خولی ئینگلیزی ئەوەش دوای تاقی كردنەوەی سەركەوتووی لە خولی ئیسپانی و ئیتاڵی .
بڕانكا ڕایگەیاند كە تاوەكو ئێستا كەس نازانێت داهاتووی شنایدەر چیلێدێت بەڵام بە هەرشێوەیەك بێت تا پێمان بكرێت ناهێڵین بڕوا .
بڕانكا وتیشی : ئیتۆ و شنایدەر دوو یاریزانی گەورە و بە جووڵەنە لە نێو یاریگا و دەتوانین متمانەی تەواویان پێبكەین و ناهێڵین بۆ وەرزی داهاتوو هیچ كام لەم دوو یاریزانە بڕۆن لە یانەكەمان .
Top