نانی دەیەوێ لە یانەی شاهانە یاری بكات

نانی دەیەوێ لە یانەی شاهانە یاری بكات
گوڵان / م.پ
ڕۆژنامەكانی ئینگلتەڕا ڕایانگەیاند یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی پورتوگالی و یانەی مانچیستەر یونایتدی ئینگلیزی "لویس نانی" ڕایگەیاندووە كە حەز بەوە دەكات وەرزی داهاتوو لە یانەی ڕیال مەدرید یاری بكات.
نانی چاوەڕێی ئەوە دەكات بۆندێكی لە لایەن ڕیال مەدریدەوە بۆبێت بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لەگەڵ ڕاهێنەری هاونیشتمانی خۆی "مۆرینهۆ" یاری بكات .
لە زۆرترین كاتدا ڕاهێنەر "خۆزیە مۆرینهۆ"سەرسامی خۆی بەرامبەر بە یاریزان نانی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە كە نانی یاریزانێكی لاوی زۆر باشە و توانای زۆری هەیە لە یاری كردندا و جموجۆڵێكی زۆری هەیە لە یارییەكاندا .
جێگای ئاماژە پێدانە نانی لە ساڵی 2007 هاتە یانەی مانچیستەر یونایتدی ئینگلیزی لەم ماوەیەدا توانیویەتی (154) یاری ئەنجام بدات .
Top