چاوی مان سیتی لەسەر ماركۆ مارینە

چاوی مان سیتی لەسەر ماركۆ مارینە
گوڵان / م.پ
یانەی مانچیستەر سیتی ئینگلیزی چاوی بڕیوەتە ئەستێرەی ئەڵمانی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڤێردەر برێمەنی ئەڵمانی " وینگەر ماركۆ مارین " .
مارین لەم چەند وەرزەی ڕابردوو بە دیار كەوت و یانەی لیڤەرپوول و تۆتنهامیش داوایان كرد بەڵام ڕەتی كردەوە كە بچێتە ئەم دوو یانەیە .
مارینی تەمەن 22 ساڵ ڕایگەیاند خۆشحاڵە ئەگەر هاتوو هەر لە ئەڵمانیا بەردەوام بوو، وەك خۆشی دەڵێ ئەگەر هاتوو یانەكەم منی فرۆشت ئەوە شتێكی ترە بەڵام من ئێستا زۆر خۆشحاڵم لە ئەڵمانیا و حەزیش دەكەم هەر لە ئەڵمانیا بەردەوام بم.
Top