ڕیال مەدرید كاكای ناوێت
دەستەی كارگێڕی یانەی ڕیال مەدریدی پیسپانی ئەوەیان ئاشكرا كرد كە كاكایان ناوێ ودەیفرۆشن بەڵام دەبێ لە بۆندەكان بكۆڵنەوە و بزانن چۆنە .
سەرۆكی یانەی ناوبراو ئەوەی ئاشكرا كرد و وتی بۆندی ڕیكاردۆ كاكا بە هەموو شێوەیەك بۆندێكی خراپ بووە بۆ یانەی شاهانە و، ئەوەی ئێمە چاوەڕوانمان دەكرد لە كاكا بەم شێوەیە نەبوو .
جێگای ئاماژە پێدانە یاریزان كاكا لە لایەن یانەكانی ئەیسی میلان و ئینتەر میلان و پاریس سان جێرمانەوە داوا كراوە و تاوەكو ئێستا كەس داهاتووی نازانێت .