دیماریا دەچێتە یۆڤانتۆس

دیماریا دەچێتە یۆڤانتۆس
گوڵان / م.پ
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەیانەوێت بۆند لەگەڵ یاریزانی ئەرجەنتینی و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی "ئەنخێل دیماریا" واژوو بكەن .
بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس لە هەوڵی ئەوە دان یاریزان دیماریا بە دەست بێنن دوای ئەوەی یاریزانی ناوبراو داوای نوێ كردنەوەی بۆندەكەی كردبوو و داوای زیادكردنی مووچەكەشی كردبوو، بۆیە یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێ دیماریا لە ڕیال مەدرید ببات و نەهێڵێت بۆندەكەی نوێ بكاتەوە .
جێگای ئاماژە پێدانە هاوینی پار دیماریا لە یانەی بەنفیكاوە پەیوەندی بە یانەی شاهانە كرد و ماوەیەك بەر لە ئێستا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە لە یانەی شاهانە یاری دەكات .
Top