ئاڵتینتۆپ نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ده‌دات

ئاڵتینتۆپ نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ده‌دات
گوڵان / م.پ
یاریزانی نوێی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی "حه‌مید ئاڵتینتۆپ" ی توركی وا بڕیاره‌ دووشه‌مه‌ی داهاتوو نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ پشتی له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام ده‌دات .دوای ئه‌وه‌ی ئاڵتینتۆپ وه‌رزی ڕابردوو به‌ده‌ست پێكانه‌كه‌ی پشتییه‌وه‌ ده‌یناڵاند به‌رپرسانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ئامۆژگاری ئاڵتینتۆپیان كرد و پێیان ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بدات ئه‌و كاته‌ به‌ یه‌ك جاری ڕزگاری ده‌بێت له‌ پێكانه‌كه‌ی .به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئاڵتینتۆپ نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بدات ئه‌و كاته‌ بۆ ماوه‌ی نیو وه‌رز له‌ یاریگاكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ .جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ ئاڵتینتۆپ له‌م هاوینه‌ به‌ بۆندێكی ئازاد له‌ یانه‌ی بایره‌ن میونخه‌وه‌ هات بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌درید .
Top