ئینته‌ر میلان ڕامۆسی ده‌وێت
دوای ئه‌وه‌ی ناكۆكی هه‌بوو له نێوان به‌رپرسانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید و یاریزانی هێڵی به‌رگری ئه‌نده‌لوسی "سێرگیۆ ڕامۆس" ڕۆژنامه‌ی ئه‌لمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی بڵاوی كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاریزانی ناوبراو له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كییه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش ناكۆكی له نێوان ڕامۆس و به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه به‌رده‌وامه .
ڕامۆس داوا له به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه ده‌كات كه مووچی ساڵانه‌ی به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ (4.5) ملیۆن یۆرۆ و بۆنده‌كه‌شی نوێ بكه‌نه‌وه تا ساڵی 2017 كه جێی ئاماژه پێدانه بۆنده‌كه‌ی هاوینی 2013 ته‌واو ده‌بێت، به‌رپرسانی ڕیال مه‌درید ڕازی نه‌بوون به‌هه‌ردوو مه‌رجه‌كه‌ی ڕامۆس بۆیه له‌وانه‌یه ڕامۆس یانه‌كه جێبێڵێت .
یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی ده‌یه‌وێ ئه‌و ناكۆكییه‌ی نێوان ڕامۆس و به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی بقۆزێته‌وه و ده‌یه‌وێ ڕامۆس به بۆندێك كه بڕی مووچه‌ی ساڵانه‌ی بگاته 6 ملیۆن یۆرۆ .
جێگای ئاماژه پێدانه سه‌ره‌تا ڕامۆس له یانه‌ی ئیشبیلییهوه هات بۆ یانه‌ی شاهانه تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناوبراو به‌رده‌وامه و هه‌رده‌م ئاسووده بووه له یانه‌یه به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر كه‌می مووچه‌كه‌ی كێشه‌ی بۆ دروست بووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی .