یاریزانانی زاخۆ خەڵات كران

یاریزانانی زاخۆ خەڵات كران
گوڵان:كارزان كانەبی
دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ سەرجەم یاریزانانی خولی كوردستانی خەڵات كرد دوای ئەوەی توانیبویان جامی كوردستان بەرز كەنەوە .
دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو تیپی تۆپی پێ خولی كوردستانی یانەی زاخۆ توانی بۆیەكمجار لە مێژووی خوی جامی كوردستان بەرزكاتەوە دوای ئەوەی لە یانەی پێشەمەرگەی سلێمانی بردەوە بە ئەنجامی (3-2)گۆڵ، لە بارەگای یانەی زاخۆ بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ،هەر بەم بۆنەیەوە دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ سەرجەم یاریزانانی بەشداربووی یاری كۆتایی جامی كوردستانی خەڵات كردو،بەم خەڵات كردنەش یاریزانانی یانەی زاخۆ خۆشی خۆیان دەربڕی بووە مایەی پشتگیری زیاتری تیپەكە لەگشت خولەكان .
Top