ئەمرۆ شەمە پاڵەوانێتی نیشانەشكێنی یانەكانی كوردستان دەست پێ دەكات

ئەمرۆ شەمە پاڵەوانێتی نیشانەشكێنی یانەكانی كوردستان دەست پێ دەكات
گوڵان:كارزان كانەبی
رۆژی شەمە پاڵەوانێتی نیشانە شكێنی یانەكانی كوردستان بەرێوە بچێت .
بەسەر پەرشتی یەكێتی نیشانە شكێنی كوردستان وبە هاوكاری لێژنەی ئۆڵمپیی كوردستان بریارەرۆژی شەمە لە شاری سلێمانی لە هۆڵی داخراوی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پاڵەوانێتی نیشانەشكێنی یانەكانی كوردستان بۆهەردوو ئاستی كوڕان وكچان دەست پێ بكات،بۆهەردوو جۆری تفەنگ ودەمانچە،لەبارەی ئەو پاڵەوانێتیەش (كاروان عەبدول كەریم) ئەمینداری دارایی یەكێتی نیشانە شكێنی كوردستان سایتی گوڵان راگەیاند گوتی "ئەو پاڵەوانێتیە بۆسەرجەم تیپەكانی شارەكانی هەولێرو دهۆك وسلێمانی وكەركوكە هەر یانەیەك ئارەزووی هەبێت بەشداری بكات .دەتوانێ لەم پاڵەوانێتەیە بەشدار بێت،لە هەردوو ئاستی كوڕان وكچان دەبێت،هەر یانەیەك دەتوانێ بە بە سێ یاریزانی كوڕو سێ یاریزانی كچ بەشدار بێت .لەو پاڵەوانێتەیە لە هەردوو جۆری تفەنگ و دەمانچە،گوتیشی ماوەی پاڵەوانێتەیەكە دوو رۆژ دەخاینێ گوتیشی لە شاری هەولێر بریارە هەردوو یانەی بروسك و هەولێر بەشداربن،ئەگەری ئەوەشی ژمارەی یانەكان زیاتر بێت،گوتیشی نازانرێ رێژەی یانەكان بەشداربووەكان تا ئێستا چەند یانەیە،گوتیشی پێش بینی دەكرێت ئەنجامی یانەكان ملمڵانێ بەرچاو هەبێت .ئێمەش بەهیوای ئەوەین بتوانین ئەوپەری هاوكاری تیپەكانی بەشداربوو بكەین.
Top