ئەمرۆ دهۆك وزەورا بەیەك دەگەن

ئەمرۆ دهۆك وزەورا بەیەك دەگەن
گوڵان:كارزان كانەبی
بەمەبەستی ئەنجامدانی یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری یانەی دهۆك میوانداری یانەی زەورای شاری بەغدا دەكات.
دوای ئەوەی یەكێـتی تۆپی پێ عێراقی بریاری دا بە ڕاگرتنی یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی بۆماوەی یەك مانگ یانەكانیش چەندین یاری دۆستانە لە نێوان خۆیان ئەنجام دەدەن،بریارە ئەمرۆ چوارشەمەش لەسەر یاریگای یانەی دهۆك لەكات ژمێر 5ی ئێوارە یانەی دهۆك لە یارییەكی دۆستانە ئامادەكاریدا بۆیارییەكانی داهاتوو میوانداری یانەی زەورای پێشەنگی گروپی یانەكانی باشور بكات.بەمەست لەم یارییەش وەكو خۆئامادەكردنێكە بۆیارییەكانی داهاتووی خولی بژاردەی عێراق .
Top