فێرگسۆن دیاڕای ده‌وێت
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچیسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی "سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن " ڕایگه‌یاند چاوی بڕیوه‌ته یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانیا "لاسانا دیارا" دوای ئه‌وه‌ی یاریزانی ناوبراو ده‌یه‌وێ یانه‌ی شاهانه جێبێڵێ .
ڕاهێنه‌ری سكۆتله‌ندی سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن ئێستا له گفتوگۆ دایه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی یاریزانی فه‌ڕه‌نسی و یانه‌ی شاهانه لاسانا دیارا .
جێگای ئاماژه پێدانه دیارا سه‌ره‌تای ژیانی پیشه‌گه‌ری له یانه‌ی چێلسی بوو پاشان چوو بۆ یانه‌ی ئه‌رسیناڵ ئینجا په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پۆرتسمۆسه‌وه كرد دواجاریش هاته یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی .