كارلێس پویۆڵ چاك ده‌بێته‌وه
جۆسێپ گواردیۆلا ڕایگه‌یاند كه كاپتنی یانه‌كه‌ی كارلێس پویۆڵ به‌م زوانه له پێكانه‌كه‌ی چاك ده‌بێته‌وه و به‌م زوانه ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو یاریگاكان .
گواردیۆلا وتی ئێستا دكتۆره‌كانی یانه‌ی به‌رشه چاودێرییه‌كی وردی پویۆڵ ده‌كه‌ن به‌شی دووه‌می كۆرسی چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه و دكتۆره‌كان ڕۆژانه دوو كاتژمێر ڕاهێنان به پویۆڵ ده‌كه‌ن به‌بێ تۆپ .
دكتۆره‌كانی پویۆڵ ڕایانگه‌یندووه كه پویۆڵ ده‌توانێت به‌شداری بكات له جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ڕیال مه‌درید به‌ڵام ده‌بێت ئێستا له ژێر چاودێرییه‌كانی دكتۆره‌كانی بێت .