درێنتی بۆ به‌نفیكا و كوێنتراو بۆ ڕیال مه‌درید
هەردوو یانەی شاهانەی ئیسپانی ریال مەدرید و یانەی بەنفیكای پورتوگالی لەسەر گرێبەستێك رێككەوتن كە یاریزانی بەنفیكا كۆنتراو بچێتە یانەی ریالمەدرید و لەبەرامبەردا یانەی شاهانە درێنتی بداتێك لەگەڵ بڕی پارەی دیاریكراوی نێوانیان.
یانه‌ی ڕیال مه‌درید دوای ئه‌وه‌ی داوای كوێنتراوی یاریزانی یانه‌ی به‌نفیكای پورتوگالی كرد و یانه‌ی ناوبراو ئامادەبو بە 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەكەی بێت، به‌ڵام یانه‌ی شاهانه ڕایگه‌یاند كه درێنتی و 22 ملیۆن یۆرۆ ده‌دات به یانه‌ی به‌نفیكا بۆ ئه‌وه‌ی یاریزان كوێنتراو بهێنێته ڕیزه‌كانی یانه‌كه‌ی، به‌م هه‌واڵه‌ش یانه‌ی به‌نفیكا ڕازی بوو و له‌وانه‌یه ساڵی داهاتوو كوێنتراو له یانه‌ی شاهانه یاری بكات و درێنتیش له یانه‌ی به‌نفیكا یاری بكات .