بەهۆی نەخۆشییەوە سەرۆكی پێشووی یانەی دهۆك د.سەعید محەمەد بریفكانی لە شاری ئەنقەرە كۆچی دوایی كرد، د. سەعید یەكێكە لە وەرزشوانە دێرینەكانی كوردستان و شاری دهۆك و عێراقە، لە چەندین پوستی وەرزشی كاری كردووە لە ساڵی 1993-1994، 1997-2000 سەرۆكی یانەی دهۆك بوو و لە ساڵی 2002-2004 جێگری سەرۆكی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان بوو و یاریزانی پێشووی تۆپی دەستی یانەی فتوە موسڵی بوو.
جێگەی باسە رۆژی چوارشەممە دوای گەیشتنەوەی تەرمەكی بۆ شاری دهۆك بە خاك سپێردرا.
هەریەكە لە دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر و یەكێتی تۆپی پێی عێراق بروسكەی ماتەمینیان ئارستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبو و یانەی وەرزشی دهۆك كرد.