لە دڕێژەی كار و چاڵاكییەكانی رێكخراوی پزیشكی گیا دەرمانی كوردستان و یانەی وەرزشی شەترەنجی خانزاد بە هاوكاری رێكخراوی ناوبراو پاڵەوانێتیەكی شەترەنجی بۆ زیاتر 20 یاریزانی كوڕ و كچ ئەنجامدا بۆ ماوەی سی رۆژ، كە بۆ هەردوو ئاستی نەوجەوانان و لاوان بوو، مەبەست لەم پاڵەوانێتییە زانینی كاریگەری دەرمانە گیاییەكانە لەسەر ئاستی بەرزكردنەوەی توانستی بیركردنەوەی یاریزانان لە یاری شەترنج بۆ ئاستی یاریزانان لە تەمەنی 12 ساڵ بەرەو خوارەوە و لە تەمەنی 12 ساڵ بەرەو سەرەوە. ئەنجامی كۆتایی یاریزانانیش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ئاستی 12ساڵ بۆخوارەوە
1- داریان ئەرپاك 5،4خاڵ، 2- ڕاسان خەبات 4.5خاڵ،3- مەند نیهاد 5،3خاڵ.
ئاستی تەمەن 12ساڵ بەرەو سەرەوە
1- یاد بەیاد 5،4خاڵ،2- مەزن بەیاد 5،4خاڵ، 3- ئەحمەد قاسم 3خاڵ.