سبەی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ تۆپی باسكە لە دهۆك دەست پێدەكات

سبەی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ تۆپی باسكە لە دهۆك دەست پێدەكات
سبەی سێشەممە لە شاری دهۆك پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ تۆپی باسكە دەست پێ دەكات، پاڵەوانییەتییەكە لەسەر ئاستی كوڕان بۆ پێشكەوتووانە و ماوەی پێنج رۆژ دەخاینێت و هەریەكە لە وڵاتەكانی (عێراق – ئوردن – سوریا – لوبنان – ئێران) بەشداری لەم پاڵەوانێتییەدا دەكەن.
ئەم پاڵەوانێتییە بەسەرپەرشتی یەكێتی تۆپی باسكەی عێراق و بەهاوكاری یەكێتی تۆپی باسكەی كوردستان بەڕێوە دەچێت و زۆربەی خەرجییەكان دەكەوێتە سەر ئەستۆی یەكێتی تۆپی باسكەی عێراق و پارێزگای دهۆك بەڵێنی داوە لە لایەن مادیەوە یارمەتی یەكێتی تۆپی باسكەی عێراق بدات. بۆ ئەم مەبەستە چەندین لێژنەی تایبەت لە لێژنەی باڵا و لێژنەی راگەیاندن و لێژنەی ئەمنی و لێژنەی دارایی و لێژنەی میوانداریكردن و هتد. بۆ بەڕێوەبەردنی پاڵەوانێتییەكە داندراوە.
جێگەی باسە شاری دهۆك بۆ دووەمین جار میوانداری ئەم جۆرە پاڵەوانێتییە دەكات.
Top