لوئەی سەڵاح و مەهدی كەریم لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولی عێراق دێن

لوئەی سەڵاح و مەهدی كەریم لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولی عێراق دێن
دوای تەواوبوونی یارییەكانی هەفتەی 11ی قۆناغی دووەمی خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێی لە هەردوو كۆمەڵە، ئەستێرەی یانەی هەولێر لوئەی سەڵاح لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولی بژاردەی عێراق دێت، بە تۆماركردنی 14 گۆڵ و یاریزانی یانەی هەولێر مەهدی كەریم لە پلەی دووەم دێت بە تۆماركردنی 12 گۆڵ و هەردوو یاریزان حەمادی ئەحمەد و حوسام ئیبراهیم لە پلەكانی سێیەم و چوارەم دێن، ئەمەی خوارەوە ریزبەندی گۆڵكارانی خولی بژاردەی عێراقە بۆ تۆپی پێی.
1- لوئەی سەڵاح یانەی هەولێر 14 گۆڵ، 2- مەهدی كەریم یانەی هەولێر 12 گۆڵ، 3- حەمادی ئەحمەد یانەی قوە جەوییە 11 گۆڵ، 4- حوسام ئیبراهیم یانەی مینا 11گۆڵ، 5- عەلی جەواد نەفت جنوب 11 گۆڵ.
Top