یاریزانی بەرازیلی فیلیپی میلۆ یاریزانی یانەی یۆڤانتسی ئیتالی رەخنەیەكی توندی ئاراستەی دەستەی كارگێڕی یانەكەی كردو رایگەیاند كە ئەوان وەك یاریزانێكی ئەستێرە، مامەڵەی لەگەڵ ناكەن و رێزی لێناگرن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا میلۆ دووپاتیكردەوە كە حەز دەكات لە یانەی خانمە پیرەكە بەردەوام بێت لە وەرزی داهاتوودا، میلۆ زۆر جار ناوی لە بۆندەكانی یانەی یۆڤانتس دێت بە تایبەتی بە شێوازی گۆڕینەوە لە گەڵ یاریزانی یانەی ریال مەدرید، ئەوەش بە بۆچونی میلۆ ریزنەگرتنە لە لایەن دەستەی كارگێڕی یانەكەیەوە، لەمباریەوە میلۆ لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی تۆتۆ میركاتۆ گوتی: من واهەست دەكەم یۆڤانتس رێزم لێناگرێت، ناوی خۆم لە بۆندەكانی یانەكەم دەخوێنمەوە، كەسیش لە دەستەی كارگێڕی ئەم هەواڵانە رەت ناكاتەوە، من كلیلی هیچ بۆندێكی داهاتووی یانەی یۆڤانتس نابم.
هەروەها میلۆ گوتی: من خۆم بە یاریزانیكی گرنگی یانەی یۆڤنتس دەزانم، وابزانم ئەوان لە بیریان چووە چۆن لەو یارییانەی كە بەشدار نەبووم بە زەحمەت سەركەوتنیان تۆمار دەكرد.
بەڵام لەگەڵ ئەوشدا میلۆ دەڵێت : دەمەوێ لێرە بمێنمەوە چونكە یۆڤانتسم خۆش دەوێت و خیزانەكەم لە شاری تۆرینۆ خۆشحاڵە، دەمەوێ بەم درێسە خولی ئیتالیا بەدەست بهێنم و بگەڕێمەوە ریزی هەڵبژاردەی بەرازیل، بەڵام ئەگەر دەستەی كارگێڕی دەست بەردارم بوون ئەوە هەست بە پەشیمانی ناكەم.