ریۆ فردیناند یاریزانی هێلی بەرگری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی پێشبینی ئەوەی كرد كە یاریزانی مەكسیكی خافێر هێرناندیز بچێتە مێژووی یانەی شەیتانە سوورەكان، دوای ئەو ئاستە بەرزەی كە یاریزانی ناسراو بە چیچاریتۆ لە یەكەم وەرزیدا لە یاریگای ئۆڵد ترافۆڵد پێشكەشی كرد، فردیناند لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی میرەر گوتی: چیچاریتۆ گۆڵكەرێكی بە توانایە، ئەو نمونەی یاریزانی لاوی لێهاتووە لە ناو یانەكەمان، هەر یاریزانێك ناتوانێت بگاتە ئاستی ئەو یاریزانە لە یەكەم وەرزیدا لە گەڵ یانەی مانچستەر یونایتد لە خولێكی بەهێزدا وەك خولی ئینگلتەرا، ئەو یاریزانە پێویستی بەكات نەبوو بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ هاوڕێكانی، هەر زوو خۆی سەلماند و شوێنی خۆی كردەوە.
هەروەها فردیناند دەربارەی ئەم یاریزانە گوتی: ئەو مەكسیكیە ئارەزووی ئەوەی هەیە هەردەم لە لوتكە دابێت، من دڵنیام لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوو دەچێتە مێژووی یانەی مان یونایتدەوە و دەبێتە یەكێك لە باشترین یاریزانەكان لەم یانەیە.
شایانی باسە یاریزان چیچاریتۆ بە باشترین یاریزانی یانەی مان یونایتد لە لایەن هاندەرانەوە دەست نیشانكرا، دوای ئەوەی رۆڵێكی سەرەكی هەبوو لە بەدەست هێنانی نازناوی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا بۆ جاری 19 هەمین لە میژووی یانەی مانچستەر یونایتددا.