بەسەرپەرشتی لقی هەولێری یەكێتی باسكەی كوردستان، لە هۆڵی چاڵاكی وەرزشی و دێدەوانی پەروەردەی هەولێر، بەمەبەستی خزمەتكردنی ناوبژیوانانی شاری هەولێر، بڕیاردرا خولێكی ناوبژیوانی یاری باسكە بۆ زیاتر لە 40 ناوبژیوانی یاری باسكە ئەنجام بدرێت و وانەكانی خولەكەش رۆژانە لە لایەن ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی (شۆرشڤان نامیق وئازاد عەبدوڕەحمان) دەگوترایەوە، بەهەردوو شێوازی پراكتیكی و تیۆری، ماوەی خولەكەش سێ رۆژی خایاند، لەمبارەیەوە رزگار مەجید ئەندامی لقی هەولێری یەكێتی باسكە گوتی: ئێمە مەبەستمان زیاتر پشتگیری كردنی ناوبژیوانە لاوەكانە، بۆیە ئەو خولە بۆ 40 قوتابی پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی ئەنجام دا، لە كۆتایشدا بڕوانامەی ناوبژیوانی پلە 3یان پێ بەخشرا.