مانگی داهاتوو پاڵـەوانێتی چــوار گــۆشەی زێڕینی عێراق بۆ پایسكلسواری لە هەولێر بەڕێوە دەچێت
لە درێژەی قسەكانیدا مەحمود عەزیز گوتی: لەم پاڵەوانێتییە لەسەر ئاستی پێشكەوتووان هەریەكە لە یانەكانی (هەولێر، سەناعە، دەغارە، كارەبا) بەشداری دەكەن و لەسەر ئاستی لاوان هەریەكە لە یانەكانی (هەولێر، سۆلاڤ، برایەتی، سەناعە) بەشداری دەكەن و لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان هەریەكە لە یانەكانی (هەولێر، برایەتی، سۆلاڤ، نەورۆز) بەشداری دەكەن و لەسەر ئاستی كچان هەریەكە لە یانەكانی (برایەتی، نەورۆز، فەتات بەغداد، عفك) بەشداری دەكەن.
جێگەی باسە یانەی هەولێر لەسەر ئاستی كوڕان بۆ پێشكەوتووان پلەی یەكەمی پاڵەوانێتییەكەی بە دەستهێنا.