یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا مەسعود ئۆزیل ئەستێرەی هێلی ناوەراستی یانەی ریال مەدرید بۆندێكی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی رەتكردەوە، رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئەوەی ئاشكرا كرد و دووپاتیكردەوە كە ئۆزیل ئەوەی رەتكردەوە گفتوگۆ لە گەڵ یانەی مان یونایتد بكات، رۆژنامەكە دووپاتیكردەوە سێر ئەلێكس فێرگسۆن نامەیەكی بۆ رێزا فازیل بریكاری یاریزان ئۆزیل ناردووە و تیایدا سەرسامی خۆی بە ئاستی ئۆزیل دەربڕیوە و ئارەزووی خۆی نیشانداوە بۆندێك لە گەڵ یاریزانی ناوبراو مۆر بكات، بەڵام وەڵامی بریكاری یاریزان ئۆزیل نەگەتیڤانە بوو كە لە نامەیەكدا بۆ فێرگسۆن دەنووسێت، سوپاست دەكەین، بەڵام ئۆزیل لە مەدرید خۆشحاڵە و لە شوێنی خۆی ناجولێت.
لە لایەكی دیكەوە یانەی ریال مەدرید دوای ئەو ئاستە بەرزەی كە ئۆزیل لە وەرزی رابردوو پێشكەشی كرد دەوێت یاریزانی ناوبراو پاداشت بكات و درێسی ژمارە 10ی پێبدات، شایانی باسە یاریزان مەسعود ئۆزیل كە بەرەسەن یاریزانێكی كوردە لە وەرزی رابردوو لە یانەی ڤێردەر بریمەنی ئەڵمانی هاتە ریزی یانەی ریال مەدرید بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ.