ئه‌بیدال : به‌رشه‌لۆنه‌ یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌كیم بوو بۆ چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌م

ئه‌بیدال : به‌رشه‌لۆنه‌ یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌كیم بوو بۆ چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌م
گوڵان / م.پ
یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسی و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئیریك ئه‌بیدال ڕایگه‌یاند كه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ یارمه‌تییه‌كی زۆری داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی چاك ببێته‌وه‌ و بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو یاریگاكان .
ئه‌بیدال وتی : ناخۆشترین كاتی ژیانم ئه‌و كاته‌ بوو كه‌ تووشی نه‌خۆشی جه‌رگ هاتم به‌ڵام یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ زۆر یارمه‌تی دام تاكو له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌م چاك بوومه‌وه‌ .
ئه‌بیدال له‌ ساڵی 2008 له‌ یانه‌ی لیۆنه‌وه‌ هات بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ تاكو ئێستاش چه‌ندین نازناوی گرینگی به‌ ده‌ست هێناوه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی .
Top