مۆدریك ده‌یه‌وێ تۆتنهام جێبێڵێ

مۆدریك ده‌یه‌وێ تۆتنهام جێبێڵێ
گوڵان / م.پ


یاریزانی كڕواتی و یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی لوكا مۆدریك حه‌ز به‌وه‌ ده‌كات یاری له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یاری بكات و حه‌زیش ده‌كات هه‌ر له‌ خولی ئینگلیزی بمێنێته‌وه‌ و به‌ڵام بچێت بۆ یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی .
مۆدریك ڕایگه‌یاند من به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ پاره‌ هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێم و ئه‌و یانه‌یه‌ی بیه‌وێ من به‌ده‌ست بێنێ ئه‌گه‌ر خۆم حه‌زم نه‌كرد بچم بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ ئه‌و كاته‌ هه‌رگیز پاره‌ ناتوانێ وام لێبكات بچم بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ .
ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی مۆدریك له‌ ساڵی 2008 ه‌وه‌ له‌ یانه‌ی چێلسی گوازرایه‌وه‌ یانه‌ی تۆتنهام به‌ بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ .
Top