لە پەروەدەی خەبات ئەمرۆ خولی وەرزشی هاوینە دەست پێ كرد
ئەمرۆ شەمە لە قەزای خەبات وهەر یەك لە ناحیەكانی كەورگۆسك وناحیەی رزگاری خولی وەرزشی هاوینە دەست بەكارەكانی كرد .
بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی قوتابیانی دەڤەری قەزای خەبات ودەوروبەری وهەریەك لە قوتابیانی ناحیەكانی رزگاری وكەورگۆسك كە رێژەیەكی زۆری قوتابیان لەم ناوچەیە لە خۆی دەگرێت چاڵاكی وەرزشی ودێدەوانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی خەبات،هەڵدەستی بە كردنەوەی خولی هاوینەی قۆتابیانی قوتابخانەكانی ئەو سنورە بەرفراوانە،كە خولەكەش بریارە ئەمرۆ شەمە تاكو رۆژی 30ی ئەم مانگە بەردەوام بێت ووانەكانیش لە لایەن مامۆستایانی پسپۆری وەرزشی بۆوانەكانی تۆپی پێ و تۆپی باسكە و تۆپی بالە وتۆپی دەست بەهەردوو شێوازی تیرۆو پراكتیكی بۆقوتابیان دەوترێتەوە كە تێدا ڕاهێنەری وەرزشی وسەرپەرشتیارانی وەرزشی ئامادەی خولەكە دەبن .لە بارەی خولەكە مامۆستا حەكیم كانەبی بەرپرسی چاڵاكی وەرزشی ودێدەوانی پەروەردەی خەبات بۆهەواڵ سپۆرت گوتی "ئێمە رۆژانە بۆماوەی 12رۆژ خولەكە بەردەوام دەكەین،مەبەستمان زیاتر خزمەت كردنی قوتابیانی خۆشەویستە لە پشووی هاوین بۆئەوەی زۆرترین زانیاری لەسەر یاساكان یارییە جۆراو جۆرەكان فێر ببن،ئێمەهەموو هاوكاریان دەكەین،رۆژانەش لە دوو بنكە قوتابیان كۆدەكرێنەوە وانەكانیان بۆشی دەكرێـتەوە تەواوی كەڵ و پەڵ وخواردنیان لەسەر ئێمە دەبێت زیاتر لە 120 قوتابی لە خولەكەش بەشداری دەكەن رۆژانەش دوو وانە پێشكەشی قوتابیە بەشداربووەكان دەكرێت،گوتیشی سوپاسی بەرێوەبەری پەروەردەی خەبات دەكەین كە بە شێوەیەكی زۆر باش پاڵپشتی وەرزشی دەكات لە قەزای خەبات لە گشت خولەكان هاوكاری تەواومان دەكات .