لە یارییەكی دۆستانە هەولێر لە هەڵبژاردەی عێراقی بردەوە
لەمیانی یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاریدا،یانەی هەولێر لە هەڵبژاردەی عێراقی بردەوە .
بەمەبەستی دەست نیشان كردنی یاریزانان و تاقی كردوەیان هەڵبژاردەی عێراق لەدرێژەی ئەو كەمپە مەشقیەی كە لە شاری هەولێر ئەنجامی داوە،لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری لە یارییەكی دۆستانە هەردوو تیپی هەڵبژاردەی یەكەمی عێراق ویانەی هەولێری یەكەمی گروپی كوردستان ورووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یاریشدا یاریزانانی هەولێر توانیان ئاستێی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە تاكە گۆڵی یاریزان یونس شوكر بە لێدانی سزا تۆماركراو هەڵبژاردەی عێراقیش لەیەكەم یاری خۆیدا تووشی دۆڕان هات.شایەنی باسە لەم یارییە ژمارەیەكلە هاندەرانی وەرزشی ئامادەی یارییەكە بوون بۆ بیینیی ئەو یارییە دۆستانە .سیدكای ڕاهێنەرانیش چەندین یاریزانی تاقی كردوە لەم یارییە دۆستانەدا.