یاریزانێكی ئیماراتی لەسێدارە دەدرێت

یاریزانێكی ئیماراتی لەسێدارە دەدرێت
دادگای باڵای فیدراڵی ئیمارات سزای لەسێدارەدانی بەسەر یاریزانی یانەی شاریقە (فایز جومعە) سەپاند دوای ئەوەی بەبەڵگە سەلمێندرا كە هاوڵاتییەكی لەكاتی پێكدادانێكی گروپیدا كوشتووە.
ئەو تاوانە لە گەڕەكی رەفاع لە شاری شارقە لەساڵی 2008 ئەنجامدراوە.
ئەم سزایە بڕیاری كۆتاییە و ناتوانرێت تەمیزی بكرێت، و لەداهاتویەكی نزیكدا بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت.
لەو راپۆرتەی تاوانەكە سەپێنراوە، برای ناوبراو و یەكێ لەهاوڕێ نزیكەكانی دانیان بەوەدا ناوە كە یاریزان فایز جومعە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە.
Top