داڤید دەچێتە شوێنی ڤان دێر سار
گۆڵچی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی (داڤید دیخیه) پێخۆشحاڵه بچێته یانه‌ی مانچیسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی له جێگه‌ی ڤان دێر سار، هه‌رچه‌نده له یاری كۆتایی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا حه‌زی ده‌كرد یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بباته‌وه .
گۆڵچی ئیسپانی به ڕۆژنامه‌ی گازێتا دیلۆ سپۆرتی ڕاگه‌یاند ئه‌وه شتێكی زۆر خۆشه بۆ من كه یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو مانچیسته‌ر بیر له‌وه ده‌كاته‌وه من له جێی گۆڵچیێكی وه‌ك ڤان دێر سار دانێ و، وتیشی من ده‌توانم له ته‌مه‌نی ڤان دێر سار وه‌ك ئه‌و یاری بكه‌م به‌ڵام جارێ من نهڤهیشتوومه ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی ڤان دێر سار، ده‌بێ زۆر به قورسی هه‌وڵ بده‌م و زۆر كار بۆ خۆم بكه‌م تاكو بگه‌مه ئاستێكی به‌رز له داهاتوودا .