سانچێز نزیك بووه‌ته‌وه له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه
یانه‌ی ئۆدینیزی ئیتاڵی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی كردوە، بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوو (ئه‌لێكس سانچێز) له یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی یاری بكات.
سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئۆدینیزی ئیتاڵی له‌سه‌ر كڕینی یاریزان سانچێز گەیشتونەتە رێككەوتن.
سانچێز خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ چوونی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و، ڕایگه‌یاند: یانه‌ی مانچیسته‌ر سیتی و مانچیسته‌ر یونایتد و ئه‌یسی میلان و ئینته‌ر میلان داوایان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بیبه‌نه ڕیزه‌كانی خۆیان، بەڵام یانەی بەرشەلۆنەی هەڵبژاردووە .
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه 30 ملیۆن یۆرۆی پێشكه‌شی یانە ئیتاڵییەكە كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن و، ئێستەش لە قۆناغەكانی كۆتایی گرێبەستەكەن و تەنها گفتوگۆ كرتاییەكان ماوە.
ئه‌لێكس سانچێز تەمەنی 22 ساڵە، یاریزانی هەڵبژاردەی شیللی-یە ساڵی 2006 لە یانەی كوبریلوا ی شیللی-یەوە چۆتە یانەی ئۆدێنیوی