قۆناغی هەشتی جامی یەكێتی ئاسیا هەولێر لەگەڵ تیپێكی ئەندنووسی و دهۆك لەگەڵ تیپێكی ئوردنی یاری دەكات

قۆناغی هەشتی جامی یەكێتی ئاسیا هەولێر لەگەڵ تیپێكی ئەندنووسی و دهۆك لەگەڵ تیپێكی ئوردنی یاری دەكات
هەفتەی رابردوو لەپایتەختی مالیزیا تیروپشكی یارییەكانی قۆناغی هەشتەمی جامی یەكێتی ئاسیا بەڕێوەچوو، هەردوو نوێنەری كوردستان و عێراق لەم تیروپشكە بەشدار بوون، لەم قۆناغە یانەی هەولێر ڕووبەڕووی یانەی بیرسیبۆرا جابۆرا ئەندنووسی دەبێتەوە و یانەی دهۆكیش رووبەرووی یانەی وەحداتی ئوردنی دەبێتەوە، ئەنجامی تیروپشكەكە بەمشێوەیە بوو.
1- بیرسیبۆرا جابۆرا ئەندنوسیا - هەولێر
2- تشۆنبۆری تایلاند – ناساف ئۆزباكستان
3- كوێت كوێتی – موانگ سوانگ یۆنایتد تایلاند
4- وەحدات ئوردن – دهۆك
قۆناغی پێش كۆتایی
1- براوەی یاری ژمارە دوو – براوەی یاری ژمارە چوار
2- براوەی یاری ژمارە یەك – براوەی یاری ژمارە سێ.
یاری كۆتایی
1- براوەی یاری ژمارە یەك – براوەی یاری ژمارە دوو.
جێگەی باسە یارییەكانی چوونی قۆناغی هەشت لە 13-9 بەڕێوە دەچێت و یارییەكانی هاتن 27-9 بەڕێوە دەچێت.
Top