پاڵەوانێتی نیشانەشكێنی یانەكانی سلێمانی بەڕێوەچوو

پاڵەوانێتی نیشانەشكێنی یانەكانی سلێمانی بەڕێوەچوو
بەسەرپەرشتی لقی سلێمانی یەكێتی نیشانەشكێنی كوردستان، پاڵەوانێتی نیشانەشكێنی یانەكانی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیە هەریەك لە یانەكانی (سلێمانی، سەرچنار، ئاشتی، پێشمەرگەی سلێمانی ئەلف، پێشمەرگەی سلێمانی با) بۆ هەردوو جۆری تفەنگ و دەمانچە لەسەر ئاستی یاریزانانی پێشكەوتوو بەڕێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیە یاریزانانی بەشداربوو توانیان ئاستێكی بەرز لەم یارییە نیشان بدەن و بەهێزی خۆیان و شاری سلێمانی لەم یارییە بەدەربخەن.
ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو .
ئەنجامی تیپ - تفەنگ
1-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەلف.
2-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی با.
3- یانەی سەرچنار
ئەنجامی تیپ - دەمانچە
1- یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەلف.
2- یانەی سلێمانی.
3- یانەی ئاشتی.
ئاستی تاكی یاریزانان- تفەنگ
1- شۆڕش سلێمانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی، 2- مژدە یاسین یانەی پێشمەرگەی سلێمانی، 3- ئامانج ئیبراهیم یانەی سەرچنار
ئاستی تاكی یاریزانان- دەمانچە
1-بەختیار ئەسعەد یانەی ئاشتی.
2-جەمال عەبدوڵڵا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی.
3-ئیدریس سلێمان یانەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی.
Top