پاڵەوانێتی كاراتێی كچانی یانەكانی عێراقی بەڕێوەچوو

پاڵەوانێتی كاراتێی كچانی یانەكانی عێراقی بەڕێوەچوو
پێشمەرگەی سلێمانی نازناوەكەی بەدەست هێنا
لە هۆڵی ناوەندی وەرزش ولاوانی قەزای بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، پاڵەوانێتی كاراتێی كچانی یانەكانی عێراق بەڕێوەچوو، هەریەك لە یانەكانی (پێشمەرگەی سلێمانی، ئارارات، دهۆك، سۆلاڤی نوی، نوعمانیە، جنوب، سناعە، دیالە) بەشداربوون بەسەرپەرشتی یەكێـتی ناوەندی كاراتێی عێراق بەهاوكاری لقی كاراتێی هەولێر بەڕێوەچوو، كچە یاریزانانی بەشداربووش ئاستێكی بەرزیان لەم پاڵەوانێتیە پێشكەش كرد، فوئاد نوری سەرۆكی یەكێتی كاراتێی كوردستان لە لێدوانێكی دا گوتی: بڕیار بوو 20 یانەی شارەكانی عێراق و كوردستان بەشداری بكەن، بەڵام 8 یانە بەشداریان كرد لەسەرجەم شارەكانی عێراقی هۆكارەكەشی زۆربەی یاریزانانی یانەكان تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵیان هەبوو بۆیە بەشدارنەبوون ئەمەش كاریگەری هەبوو لەسەر كەمی ژمارەی یانەكان وپاڵەوانێتیەكەش بە رێكوپێكی بەڕێوەچوو.
ئەنجامی پاڵەوانێتیەكە بەمشێوەیە بوو.
1-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 111خاڵ،2- یانەی نوعمانیە48خاڵ،3-یانەی ئارارات 32خاڵ،3-یانەی جنوب 32خاڵ
ئەنجامی تاكی یاریزانان
كێشی32كگم
زەینەب وەلید یانەی نوعمانیە
كێشی 48كگم
شارا فایەق یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
كێشی 53كگم
نور وەلید نوعمانیە
كێشی 54كگم
هۆزان رەفعەت یانەی ئارارات
كێشی 55كگم
بژین جیهاد یانەی دهۆك
كێشی 59كگم
كانیاو دێدەوان یانەی ئارارات
كێشی 61كگم
ئاڵا دێدەوان یانەی ئارارات
كێشی 68كگم
لەیلا فەرمان یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
كێشی 72كگم
وەفا سەڵاحەدین یانەی پێشمەرگەی سلێمانی.
Top