تۆریس: گۆڵەكەی ئەمریكا كۆتایی بە ساڵێكی ناخۆش هێنا
لە لایەن خۆیەوە ڤیسینتی دیل پۆسكی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ستایشی ئاستی تۆریسی كرد و گوتی: گۆڵەكەی تۆریس بۆ خودی خۆی زۆر گرنگ بوو، چونكە ساڵی رابردووی بۆ ئەم یاریزانە زۆر زەحمەت بوو، بەڵام تۆریس خاوەن كەسایەتیەكی بەهێزەو بەردەوام دەبێت وەك یاریزانێكی گرنگ بۆ ئێمە لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا.
شایانی باسە یاریزان تۆریس لەگەڵ یانەی چێلسیش نەیتوانی ئاستێكی باش پێشكەش بكات و لە راپرسێكدا بەكاپتنی خەراپترین پێكهاتەی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا دەست نیشانكرا.