زاڤی: میسی باشتریـن یـاریزانە لە مێژوو

زاڤی: میسی باشتریـن یـاریزانە لە مێژوو
یاریزان هێلی ناوەراستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشلۆنە زاڤی هێرناندیز دووپاتی كردەوە ووشەیەك نادۆزێتەوە بۆ گوزارشت كردن لە سەر ئاستی یاریزانی ئەرژەنتینی لیۆنێل میسی، زاڤی لە چاو پێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی دەربارەی یاریزان میسی گوتی: هیچ ووشەیەك نادۆزمەوە، میسی تا ئێستا باشترین یاریزانە تۆپی پێی كردبێت، میسی بەلای منەوە باشترین یاریزانە لە مێژوو.
هەروەها زاڤی گوتی: پێویستە هەر كەسێك یاری لەگەڵ میسی دەكات ئاگاداری جولانەوەی ئەم كوڕە بێت، ئەو لە بەرشلۆنە دەژی و لە بەرشلۆنە یاری دەكات، لە هەردوولاش زۆر خۆشحاڵە، بە بەردەوام بوونی لێرە بەرشلۆنە دەتوانێ نازناوی زیاتر بەدەست بهێنێت.
زاڤی یانەكەی لە بیر نەچوو لەدوای بەدەستهێنانی هەردوو نازناوی خولی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، لەمباریەوە دووپاتی كردەوە بەرشلۆنە لە سەرجەم یانەكانی دیكە باڵادەسترە، هەروەها زاڤی ستایشی ئاستی یاریزانی ئەرژەنتینی خافێر ماسكیرانۆی كرد كە ئاستێكی بەرزی لە هێلی بەرگری پێشكەش كرد هەرچەندە ئەو یاریزانە لە هێلی ناوەڕاست یاری دەكات.
Top