مانوێل نۆیەر: پێشبینی یاركردنی بۆ یانەی بایرەن نەدەكرد
بەشێك لە هاندەرانی یانەی بایرەن هاتنی نۆیەریان بۆ یانەكەیان رەتكردەوە، لەمباریەوە نۆیەر گوتی: ئەوەی پێش چەند هەفتەیەك روویدا كارێكی ناخۆش بوو بەڵام نابێ ئەوە لە بیر بكەین كە رێژەیەكی زۆری هاندەرانی یانە بە هاتنی من زۆر خۆشحاڵن، لە هەمان كاتدا كاتێك من ئاستێكی باش پێشكەش دەكەم و لە گەڵ یاریزانەكان سەركەوتن و نازناوەكان بەدەست دەهێنین ئەوانە بێدەنگ دەبن، لە داهاتووێكی نزیكدا من دەبم بە پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا، تەنها سەركەوتن و نازناوەكان ئامانجی سەرەكیمە .
سەبارەت بە لێدوانی بیكنپاوەر كە پێشبینی ئەوەی كرد نۆیەر وەك سیب مایەر و ئۆلیڤەر كان ئاستێكی باش پێشكەش بكات نۆیەر دووپاتی كردەوە كە تێنووی سەركەوتنە و نازانێت لە داهاتوو چ روودەدات، دەربارەی راهێنەری تازە یۆب هاینكس نۆیەر گوتی: ئەوە بۆ من زۆر باشە چونكە كارەكان لە سەرەتاوە دەست پێدەكاتەوە، ئەوە یارمەتی من دەدات لەبەر ئەوەی هەموو یاریزانەكان پێویستە لە بەردەم راهێنەری تازە خۆیان بسەلمێنن.