یانەی كەركوك پلەی سێیەمی خولی نایابی بە دەستهێنا

یانەی كەركوك پلەی سێیەمی خولی نایابی بە دەستهێنا
تیپی تۆپی پێ یانەی كەركوك دوای ئەوەی وەرزی رابردوو گەڕایەوە ریزی یانە پلە نایابەكانی عێراق، ئەم وەزرە هەر لە سەرەتای خولی پلە نایابەكانی عێراق كۆمەڵەی باكورو كوردستان توانی بەهێزی خۆی بسەلمێنت پشت بەستن بە ژمارەیەك یاریزانی لێهاتوو بە تایبەتی چەند یاریزانێكی بە توانای شاری هەولێر، كە هاوكاری یانەی كەركوك بوون لە سەرخستنی یانەكەیان بۆ ریزی یانە بژاردەكانی عێراق، لە داوین یاری خولەكەشدا یانەی كەركوك لەشاری بەغدا لەسەر یاریگەی كەشافە بۆ دەست نیشانكردنی پلەی سێیەم و چوارەم یانەی كەركوك رووبەڕووی یانەی حدود بووە لەم یاریشدا یانەی كەركوك توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات ویارییەكەش بە ئەنجامی (4-3)گۆڵ بباتەوە پلەی سێیەمی خولی نایابی عێراقی بەدەست بهێنێت،ئەوەش ئەنجامێكی دڵخۆشەكەرە بۆ یانەی كەركوك.
شایەنی باسە یانەی كەركوك لە كۆمەڵەی كوردستان و باكور بە پلەی یەكەم سەركەوت بۆ ریزی یانە بژاردەكانی عێراقی.
Top