پاڵەوانێتی باسكەی یانەكانی ئاسیا دهۆك پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا
یانەی دهۆك پێش بەشداریكردنی لەم خولە كەمپێكی مەشقی ئەنجامدا بوو لە وڵاتی ئیمارات و لەگەڵ ئەوەش دوو یاریزانی پیشگەری ئەمریكی هێنابووە ریزی یانەكەی بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنن، بەڵام یانەی دهۆك نەیتوانی ئاستێكی شایستە پێشكەش بكات، بەهۆی كەم ئەزمونی و باشی یاریزانانی تیپەكانی تر، یانەی دهۆكیش لە دواین یاری بەرامبەر یانەی ئیتحادی سعودی تووشی دۆڕان هات بە ئەنجامی (95-104)خاڵ بەم هۆیەش یانەی دهۆك پاڵەوانێتی لە باسكەی یانەكانی ئاسیا كردو پلەی هەشتەمی خولەكەی بەدەستهێنا لەجامی ئاسیا.
یانەی ریازی لوبنانی بووە پاڵەوانی جامی ئاسیا دوای بردنەوەی لە یانەی مەهرانی ئێرانی.