لە شاری كەركووك پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی یانەكانی كوردستان بەڕێوەچوو

لە شاری كەركووك پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی یانەكانی كوردستان بەڕێوەچوو
لە شاری كەركووك بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تێنسی سەر زەوی كوردستان و بەهاوكاری لقی كەركوكی یەكێتیەكە و بەبەشداری هەریەك لە تیپەكانی (دهۆك، كەیوان، قەڵای توركمان، كەركوك، ئارارات، سۆلاڤی نوی) بۆ ماوەی دوو رۆژ بە بەشداری زیاتر لە 35 یاریزانی شارەكانی كوردستان بۆ هەردوو ئاستی تەمەن 10 ساڵی و 12ساڵی بەڕێوەچوو، كە یاریزانانی یانەكانیش سەرجەمیان یاریزانی تازەپێگەیشتوو بوون توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەشكرد.
ئەنجامی كۆتای بەمشێوەی خوارەوە بوو.
ئاستی 10ساڵ - تیپ
1-یانەی كەركووك، 2-یانەی سۆلاڤی نوی، 3-یانەی ئارارات
ئاستی تاكی یاریزانان 10ساڵ
1-هەردی دلێر یانەی كەركووك، 2-ئیبراهیم مەسعود یانەی كەركووك، 3-محەممەد عوسمان یانەی سۆلاڤی نوی
ئاستی 12ساڵ - تیپ
1-یانەی قەڵای توركمان، 2-یانەی سۆلاڤی نوی، 3-یانەی كەیوان
ئاستی تاكی یاریزانان 12ساڵ
1-سان تەحسین یانەی قەڵای توركمان، 2-مستەفا ئەحمەد یانەی قەڵای توركمان، 3-شوان لەتیف یانەی سۆلاڤی نوی
لە كۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر یاریزان و تیپە سەركەوتووەكان دابەشكرا.
Top