دیێگۆ فۆرلان له ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌مێنێته‌وه
یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای و یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردەوە كه وەرزی داهاتوش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و ناچێت بۆ هیچ یانه‌یه‌كی تر .
فۆرلان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌رزی ڕابردوو یانه‌كه‌ی ئاستی وه‌كو پێویست نه‌بوو و، وتیشی ئه‌م وه‌رزه ده‌بێت هه‌موو یاریزانه‌كانمان به باشی یاری ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ساڵ یانه‌كه‌مان له ڕیزبه‌ندی خولی ئیسپانیا دا شوێنێكی شیاوی هه‌بێت.