پاتۆ به‌شداری كۆپا ئه‌مریكا ده‌كات

پاتۆ به‌شداری كۆپا ئه‌مریكا ده‌كات
گوڵان / م.پ


یاریزانی به‌ڕازیلی و یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی ئه‌لیكسانده‌ر پاتۆ تاكو ئێستا چه‌ندین پشكنینی ئه‌نجامداوه‌ تاكو بزانن پێكانی ماوه‌ یاخود نا .

دكتۆره‌كانی پاتۆ ڕایانگه‌یاند كه‌ دوا پشكنینی وه‌رزشی بۆ پاتۆ ئه‌نجامدراوه‌ و تیایدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ده‌توانێت په‌شداری كوپا ئه‌مریكا بكات.

پاتۆ له‌ دوا هه‌فته‌ی خولی ئه‌وڕوپا توشی پێكان هات له‌ شانی به‌ڵام دكتۆره‌كان دوپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ پاتۆ هیچ پێكانێكی نه‌ماوه‌ و ده‌توانێت به‌شداری جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌مریكای باشوور ناسراو به‌ ( كوپا ئه‌مریكا ) بكات .
Top