فابریگاس حه‌ز ده‌كات بچێت بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه
یاریزان و كاپتنی یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی ڕایگه‌یاند كه خوازیارە بچێته‌وه وڵاتی خۆی و له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یاری بكات .
له هه‌واڵێكدا باكاری ساینه ڕایگه‌یاند و وتی: فابریگاس خوازیارە به‌وه‌ی بچێتە یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بەڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گازانده‌ی لێناكه‌م و بڕواشم به‌وه هه‌یه كه فابریگاس حه‌ز بەوە دەكات.
فابریگاس ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و وڵاته‌ی كه لێی له دایك بووه و بچێتەوه ئه‌و شاره‌ی كه بنه‌ماڵه‌كه‌شی له‌وێ ده‌ژین و، ده‌یه‌وێ بچێته باشترین یانه‌ی جیهان ئه‌وه‌ش هه‌موومان ده‌زانین یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه .
فابریگاس له ته‌مه‌نی 16 ساڵی له یانه‌ی به‌رشلۆنه چوو بۆ یانه‌ی ئه‌رسیناڵ و ئێستاش دووشه‌مه‌ی داهاتوو ئارسین ڤینگه‌ر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه فابریگاس بچێته‌وه یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی یاخود نا .