نادال ماندو بووە و دەچێتەوە ماڵەوە
یاریزانی ژماره 1ی تێنسی سه‌رزه‌وی رافایل نادال بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه بۆ پشوودانیكی زۆر، پاش به‌ده‌ست هێنانی 6 جامی فه‌ڕه‌نسی گراندسلام .
یاریزان نادال 10 جار جامی گراندسلام-ی به‌ده‌ستهێناوه و توانیویه‌تی 6 جار له‌سه‌ر یه‌ك به‌ده‌ستی بهێنێ .
نادال له خولی 8 ی جامی ئایگۆن به ده‌ستی یاریزانی فه‌ڕه‌نسی ویلفرێد كرایه ده‌ره‌وه و، نادال بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه شاری مایۆركا له ئیسپانیا بۆ وه‌رگرتنی 2 هه‌فته پشوو .
نادال زۆر دڵته‌نگ بوو به چوونه ده‌ره‌وه‌ی له جامی ئایگۆن و به ده‌ستی ویلفرێدی فه‌ڕه‌نسی.
نادال ده‌یه‌وێ ئه‌و ماوه پشووه‌ی وه‌ریگرتووه له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یان و براده‌ره‌كانی به سه‌ر ببات و پشوێكی زر باشیش بدات بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو توانایه‌وه بگه‌ڕێته‌وه به‌ڕیتانیا بۆ به‌شداری كردنی جامی ویمبڵدنی ساڵی 2011 .