ئه‌بیداڵ بۆنده‌كه‌ی نوێ كرده‌وه‌

ئه‌بیداڵ بۆنده‌كه‌ی نوێ كرده‌وه‌
گوڵان / م.پ
یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسی (ئیریك ئه‌بیداڵ) بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی هاوینی 2012 ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام یاریزانی ناوبراو بۆ دوو وه‌رزی تر بۆنده‌كه‌ی درێژ كرده‌ووه‌.
یاریزانی ته‌مه‌ن 31 ساڵ هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ داینابوو له‌ هاوینی 2012 ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام به‌رشه‌لۆنه‌ زۆر په‌رۆشه‌ به‌ ڕۆیشتنی ئه‌بیداڵ بۆیه‌ بۆنده‌كه‌یان بۆ نوێ كرده‌ووه‌ بۆ دوو وه‌رزی تر .
ئه‌بیداڵ له‌ یانه‌ی ئۆڵۆمپیك لیۆنه‌وه‌ له‌ ساڵی 2007 په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ كرد، زیاتر له‌ 100 گۆڵی بۆ یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی دروستكردوە و، یاریزانێكی پته‌وی هێڵی چه‌پ بووه‌ .
ئه‌بیداڵ 3 نازناوی لالیگای به‌ده‌ست هێناوه‌ و 1 جامی شای ئیسپانیا و 2 یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و چه‌ندین نازناوی خوله‌ جیاجیاكانی تریشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ ده‌ست هێنا .
ئه‌بیداڵ نه‌خۆشییه‌ك له‌ جه‌رگی په‌یدا بوو له‌ 17 ی 3 نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ئه‌نجامدا دوای 6 هه‌فته‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ناو یاریگاكان .
له‌ دوا جامی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ ده‌ستی هێنا كاپتنی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ كارلێس پویۆڵ وه‌ك دیارییه‌ك ئه‌و هه‌له‌ی پێ به‌خشی كه‌ یاریزان ئه‌بیداڵ جامه‌كه‌ی به‌رز كرده‌ووه‌ له‌ وێمبڵی كه‌ 3 به‌ 1 بردییه‌وه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی مانچیسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی .
Top