خولی بژاردەی عێراقی دهۆك هاندەرانی ئاشت كردەوە

خولی بژاردەی عێراقی دهۆك هاندەرانی ئاشت كردەوە
گوڵان:كارزان كانەبی
لە میانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی دهۆك لە موسلی بردەوە .
لە درێژەی یارییە دوخراوەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لەسەر یاریگەی موسل لە شاری موسل هەردوو یانەی دهۆك و موسل بەیەك گەیشتن .لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی دهۆك توانیان هەر لەسەرتای یارییەكەو تایمی یەكەم جلەوی یارییەكە بۆخۆیان وەربرگن بەتۆماركردنی دووگۆڵ لەرێگای یاریزانان(ئەحمەدسەلاح وئازادئەحمەد)لەخولەكەكانی 33و37ی یارییەكە یانەی موسلیش توانی گۆلێك تۆماربكات.یارییەكەش هەر بەم ئەنجامە بەكۆتایی هات ویانی دهۆك سێ خاڵی گرنگی هاوێشتە سەر ژمارەی خالەكانی خۆی ئیستا لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی یانەكان دێت بە كۆكردنەوەی 28خاڵ.
Top